وەزارەتی تەندروستی: تووشبووەکەی تای خوێنبەربوون تەندروستیی جێگیرە و گومان لە تووشبوویەکی دیکە دەکرێت

  لە عێراق ژمارەی تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرز دەبێتەوە، لە هەرێمی كوردستانیش جگە لە تۆماركردنی

تووشبوویەك،  گومان لە تووشبوونی كەسێكی دیكەش دەكرێ


 

 سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند " دوای تۆماركردنی یەكەم تووشبوو لە كۆیە، گومان دەكەین كەسێكی دیكەش لە هەرێمی كوردستان هەڵگری پەتاكە بێت، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ئەنجامی پشكنین دەكەین."
سەبارەت بەو هاووڵاتییەی لە کۆیە تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، د. سەرکار سورچی دەڵێت:  ئەو هاووڵاتییە سەلامەتە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە و لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاریی چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.
هەر دوو ڕۆژ لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستیی تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوونی بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، توشبووەكە پیاوێكی تەمەن 42 ساڵانە و دانیشتووی كۆیەیە.
لە عێراق لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا زیاتر لە 40 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە، لەو ژمارەیەش پێنج مردن بە فەرمی ڕاگەیەندراوە، هەرچەندە چەند میدیا عێراقییەکان دەڵێن، ژمارەی مردووان بۆ حەوت كەس بەرزبووەتەوە.
زۆربەی ئەو كەسانەی لە عێراق بەهۆی تای خوێنبەربوون مردوون و تۆمار كراون چوار کەسیان خەڵکی كەركووكن و دوانیان كارمەندی تەندروستیی بوون. لەسەر ئاستی تووشبوونیش پارێزگای زیقار زۆرترینی تێدایە و 15 تووشبووی تێدا تۆمار كراوە.
تای خوێنبەربوون توشی ئاژەڵ دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. نەخۆشییەكە مرۆڤی توشبوو دووچاری خوێنبەربوون دەكات و تا ڕادەی مردن مەترسیی لەسەر ژیانی كەسی تووشبوو دروست دەكات.

x

Comments

Popular posts from this blog

ئەو میوانەی شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە: ئاگاداریان بن ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە!

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ده‌دات