هونه‌ری گفتوگۆكردن چیه؟
هونه‌ری گفتوگۆ، یه‌كێك له هونه‌ره گرنگه‌كانه كه ده‌بێت هه‌موومان به‌جوانترین شێواز فێری بین و به‌كاری بێنین له ژیانی رۆژانه‌ماندا، چونكه له‌ڕێی گفتوگۆدا ده‌توانین ده‌ستنیشانی ئاستی كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیری به‌رانبه‌ره‌كانمان بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفی یۆنانی سوقرات گوتوویه‌تی (تكلم حتی ٲراك) واته قسه بكه تا بتبینم، له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا هونه‌ری گفتوگۆ وه‌ك پردێكه بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی و زیاتر گه‌شه‌پێدان به بازنه‌ی ناسین له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، چ له شوێنی كار یان شوێنی خوێندن و ته‌نانه‌ت له هاوڕێیه‌تی.
ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌ین هه‌رچه‌نده قسه‌كانمان جوان و پڕواتا و به‌بنه‌ما بێت، ئه‌وا زیاتر خۆمان له دڵی خه‌ڵك جێ ده‌كه‌ینه‌وه و زیاتر ده‌بینه جێی رێز له‌لایاندا، ده‌زانین گفتوگۆكردن دوو ڕووی زۆر جیاوازی هه‌یه ئه‌ویش له‌ڕووی (ئه‌رێنی و نه‌رێنییه)، له‌ڕووی زانستی ده‌روونناسییه‌وه هه‌میشه قسه ئه‌رێنییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار باشیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كانمان، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی قسه نه‌رێنییه‌كانه له‌رووی كاریگه‌رییه‌وه.
پێش گفتوگۆ، به‌جوانی بیر له گوتنی هه‌ر وشه‌یه‌ك له وشه‌كانمان بكه‌ینه‌وه
بۆیه ده‌بێ پێش گفتوگۆ، به‌جوانی بیر له گوتنی هه‌ر وشه‌یه‌ك له وشه‌كانمان بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌یه چ بۆ كه‌سی قسه‌كه‌ر و بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده قسه‌كانمان جوان و پڕواتا و به ئه‌ته‌كێت بێت، ئه‌وه‌نده زیاتر له‌لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌كانمان به‌نرخ ده‌بین و ته‌نانه‌ت ده‌بینه كه‌سێكی به‌سوود له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا .
پێناسه‌ی گفتوگۆ
گفتوگۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه پیتانه‌یه كه كه‌سی قسه‌كه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێرێت و لێیان رسته دروست ده‌كات، به‌شێوازی كۆمه‌ڵێك له شه‌پۆلی ده‌نگی به‌دوا یه‌ك ده‌ریده‌خات بۆ كه‌سێك یان كه‌سانی به‌رانبه‌ری، به زمانێكی ساده و ڕوون بۆ گوزارشتكردن له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو، ئه‌م جۆره گفتوگۆیه له نێوان دوو كه‌س یان زیاتر روو ده‌دات.
پێوه‌ندیی نێوان گفتوگۆكردن و گوێگرتن
گوێگرتن دیوی دووه‌می قسه‌كردنه و به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ره له هونه‌ری گفتوگۆكردن، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ قسه‌كه‌رێكی باش بین، سه‌ره‌تا ده‌بێ گوێگرێكی باش بین، چونكه گوێگرتن واته تێگه‌یشتنێكی جوان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان و وه‌ڵامدانه‌وی نیوه‌ی پرسیاره‌كان.
مرۆڤی باش له‌م دوو خاڵه پێكدێت:
1_ ده‌می خۆی داده‌خات پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك گوێی خۆیان دابخه‌ن، ئه‌وه‌ش به هۆی زۆربوون و نه‌گونجاندنی قسه‌كانی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كاندا.
2_ گوێی خۆی ده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌می خۆی بكاته‌وه.
ئه‌ته‌كێتی گفتوگۆكردن
ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانمان جوان و پڕواتا و كاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر بیسه‌ره‌كانمان، پێویستمان به هونه‌ری ئه‌ته‌كێتی گفتوگۆكردنه و ده‌بێ خۆمان پێ بڕازێنینه‌وه.
گوێگرتن و بێده‌نگبوون: یه‌كه‌مین هونه‌ری گفتوگۆكردنه
گوێگرتن و بێده‌نگبوون: یه‌كه‌مین هونه‌ری گفتوگۆكردنه، كاتێك به‌رانبه‌ره‌كه‌مان قسه ده‌كات، ده‌بێ ئێمه بێده‌نگ بین و به‌جوانی گوێ بۆ سه‌رجه‌م قسه‌كانی بگرین، ئه‌مه‌یش ده‌بێته نیشانه‌ی رێزگرتن له به‌رانبه‌ره‌كه‌مان، به‌ڵام بێده‌نگبوونیش دوو جۆری هه‌یه.
بێده‌نگیی ئه‌رێنی
له‌م جۆره‌دا كه‌سی گوێگر موڵه‌ت ده‌داته كه‌سی قسه‌كه‌ر و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت و سوود له قسه‌كانی وه‌رده‌گرێت.
بێده‌نگیی نه‌رێنی
ئه‌و بێده‌نگییه‌یه كه كه‌سی گوێگر هه‌ڵیده‌بژێرێت، چونكه به باشی له بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌یشتووه یان ترسی له قسه‌كردن و به‌شداریكردندا هه‌یه.
بۆ هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند خاڵێك ده‌یخه‌ینه ڕوو:
- نه‌بڕینی قسه‌ی به‌رانبه‌ر: بڕینی قسه‌ی به‌رانبه‌ر له عاده‌ته خراپه‌كانه، بۆیه ده‌بێ پێش قسه‌كردنمان مۆڵه‌ت له كه‌سی قسه‌كه‌ر وه‌رگرین .
_ كه‌مكردنه‌وه‌ی قسه‌كان: ده‌بێ كه‌سی قسه‌كه‌ر به‌پێی كاتی دیاریكراو قسه‌ی كه‌م و پوخت و به‌سوود بكات، مۆڵه‌ت بدات تا كه‌سانی تریش بتوانن به‌شداربن له گفتوگۆكه‌دا.
- هه‌ڵبژاردنی كات و جێی قسه‌كردن: كه‌سی قسه‌كه‌ر ده‌بێ له‌كاتی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی قسه بكات و ته‌نانه‌ت گفتوگۆكردن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، هه‌روه‌ها شێوازی گفتوگۆكردن له شوێنی گشتی زۆر جیاوازه له شوێنی تایبه‌ت.
_ جیاوازیی بۆچوونه‌كان: وه‌ك چۆن مرۆڤه‌كان جیاوازن له شێواز، ره‌وشت، باڵا و ره‌نگی چاو، بێگومان جیاوازیشن له بۆچوون و بڕیاردان له كاتی گفتوگۆدا، بۆیه ده‌بێ ئێمه رێز له سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان بگرین و هه‌وڵ بده‌ین كه باشترین بۆچوون هه‌ڵبژێرین له‌باره‌ی گفتوگۆی بابه‌تی دیاریكراو.
_ متمانه به‌خۆبوون: زۆر گرنگه كه‌سی قسه‌كه‌ر متمانه‌ی به خۆی هه‌بێت و هه‌رگیز هه‌ست به‌ترس و عه‌یبه و دوودڵی نه‌كات له‌كاتی گفتوگۆكردندا، له‌م رێیه‌شدا كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كانی و زیاتر ده‌بێته جێی رێز و متمانه له‌لایان .
- خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن له رێی خوێندنه‌وه: خوێندنه‌وه‌ی كتێب و گۆڤار و رۆژنامه له‌سه‌ر بابه‌ته جیاوازه‌كان، باشترین رێیه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌رێكی نایاب بین و خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ینه‌وه به‌بیرۆكه نوێیه‌كان.
- روونكردنه‌وه: له‌كاتی گفتوگۆدا ئه‌گه‌ر هه‌ستمان كرد كه‌سێك له بابه‌تی گفتوگۆكانمان تێ نه‌گه‌یشتووه، ده‌بێ به‌پێی توانای خۆمان بابه‌ته‌كه‌ی بۆ روون بكه‌ینه‌وه.
- ئاستی ده‌نگ: له‌كاتی گفتوگۆدا ده‌بێ وریای ئاستی ده‌نگمان بین و هه‌وڵ بده‌ین له یه‌ك بواردا بێت
و هه‌رگیز ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه، چونكه ده‌نگبه‌رزی نیشانه‌ی تووڕه‌بوونه و ده‌بێته هۆی بێ رێزی له به‌رانبه‌ره‌كانمان.
- هێنانه‌وه‌ی نموونه: كه‌سی قسه‌كه‌ر ده‌بێت جوانترین وشه‌كان هه‌ڵبژێریت و نموونه‌یان بۆ دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رانبه‌ر بتوانێت به جوانی لێی تێبگات، هه‌روه‌ها هێنانه‌وه‌ی نموونه له مێشك ده‌مێنێته‌وه و بڕوایه‌كی زۆرتر به‌كه‌سی به‌رانبه‌ر ده‌هێنێت.
- قسه‌كردن به‌پێی توانای تێگه‌یشتنی به‌رانبه‌ر: ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ئاسانی لێیان تێده‌گه‌ن، له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر لێیان تێناگه‌ن، بۆیه ده‌بێ كه‌سی قسه‌كه‌ر هه‌وڵ بدات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بكات به‌پێی ئاستی تێگه‌یشتنی .
Comments
Post a Comment