Posts

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ده‌دات

Image
   هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 30 ئایاری 2022 بە چاودێری و ڕاسپاردەی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، شاندی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری بەغداد لەگەڵ د. هانی ئه‌لعقابی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بە وەکالەت و بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق كۆبوونه‌وه‌، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن بوو ده‌رباره‌ی کاروبارەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و هەماهەنگیکردن له‌ نێوانیاندا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكیان پێشكه‌شی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوولادا به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌ تاكو بتوانرێت چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و هه‌وڵی زیاتریش بدرێت بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و سازدانەوەکان و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەو میوانەی شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە: ئاگاداریان بن ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە!

Image
  لەم وتارەدا پێداچوونەوە بە هەندێک جۆری میوە دەکەین کە شەکری زۆریان تێدایە کە لەوانەیە کاریگەری زۆری لەسەر هەندێک کەس هەبێت بەتایبەتی نەخۆشانی شەکرە میوە بەشێکی گرنگی خۆراکی تەندروستە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، و دژە ئۆکسیدەکان کە پشتگیری تەندروستی گشتی دەکەن. بەڵام بۆ کەسانی تووشبوو بە شەکرە هەندێک میوە لەوانەیە ڕێژەی شەکری خوێن بە خێرایی بەرز بکەنەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە هەیە. هەروەها دەتوانیت سوودە  تەندروستییەکانی سەوزە و میوە بۆ لەش  فێر ببیت. میوە چۆن کاریگەری لەسەر شەکری خوێن هەیە؟ کاریگەری میوەکان لەسەر شەکری خوێن پشت دەبەستێت بە چەند فاکتەرێک وەک بڕی کاربۆهیدراتەکانی تێدایە و ڕێژەی گلایسمی. ئەو میوانەی ڕێژەی گلایسمی بەرزیان هەیە شەکر بە خێرایی بەرز دەکەنەوە، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەناکاو و مەترسیدار لە ئاستی گلوکۆز لە کەسانی تووشبوو بە شەکرە . مۆزی پێگەیشتوو: مۆز یەکێکە لە باوترین میوەکان، بەڵام کاربۆهیدرات و شەکری سروشتی زۆرە، بەتایبەتی کاتێک پێدەگات مۆزی زۆر پێگەیشتوو ڕێژەی گلایسمی بەرزی هەیە، ئەمەش دەبێتە خۆراکێک کە دەبێت...

كاریگه‌ریی پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنۆلۆجیا له‌سه‌ر مرۆڤ

Image
   پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا و پیاده‌كردنی سیستمی دیجیتاڵی و زیره‌كی ده‌ستكرد و چالاكی رۆبۆته‌كان، وا ده‌كات له‌ ئاینده‌دا بێكارییه‌كی زۆر دروست ببێت، كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ نوێییه‌ به‌ چاوی خۆمان ده‌بینین كه‌ چ ناڕه‌زاییه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه‌:   ئه‌ویش به‌هۆی فه‌رامۆشكردن و لێكنه‌دانه‌وه‌ی پێشبینی و لێكه‌وته‌ و پێشهات و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی ئه‌و سیستمه‌ ته‌كنۆلۆجیا نوێیه‌وه‌، لێره‌و له‌وێ هۆشداری ده‌درێت، كه‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی فراوانكردنی چالاكی زیره‌كی ده‌ستكرد، له‌لایه‌ن پسپۆڕو شاره‌زایانه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌ی جیاجیای بۆ بكرێت، هه‌ندێك كه‌س وای بۆ ده‌چن مه‌ترسییه‌كانی هێنده‌ كاریگه‌ربن مرۆڤایه‌تی له‌ناو ببات، ره‌نگه‌ ده‌ركه‌وته‌ی هه‌ندێك داهێنانی ئه‌و رۆبۆتانه‌ له‌ به‌كارهێنانیان بۆ راییكردنی كاروباره‌كان ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤ بێت، وه‌ك له‌ هه‌ندێك ریكلام و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌یبینین، بۆ نموونه‌: جوڵاندنی ئۆتۆمبێلێك له‌ شوێنێكی رێگه‌ پێنه‌دراو و گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكی رێگه‌پێدراو.  یان ناردن و راسپاردنی رۆبۆتێك بۆ نزیكبوونه‌...

هونه‌ری گفتوگۆكردن چیه‌؟

Image
  هونه‌ری گفتوگۆ، یه‌كێك له‌ هونه‌ره‌ گرنگه‌كانه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موومان به‌جوانترین شێواز فێری بین و به‌كاری بێنین له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا، چونكه له‌ڕێی گفتوگۆدا ده‌توانین ده‌ستنیشانی ئاستی كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیری به‌رانبه‌ره‌كانمان بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفی یۆنانی سوقرات گوتوویه‌تی (تكلم حتی ٲراك) واته قسه‌ بكه‌ تا بتبینم، له‌ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا هونه‌ری گفتوگۆ وه‌ك پردێكه‌ بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی و زیاتر گه‌شه‌پێدان به‌ بازنه‌ی ناسین له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، چ له‌ شوێنی كار یان شوێنی خوێندن و ته‌نانه‌ت له‌ هاوڕێیه‌تی.  ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین هه‌رچه‌نده‌ قسه‌كانمان جوان و پڕواتا و به‌بنه‌ما بێت، ئه‌وا زیاتر خۆمان له‌ دڵی خه‌ڵك جێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و زیاتر ده‌بینه‌ جێی رێز له‌لایاندا، ده‌زانین گفتوگۆكردن دوو ڕووی زۆر جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌ڕووی (ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌)، له‌ڕووی زانستی ده‌روونناسییه‌وه‌ هه‌میشه‌ قسه‌ ئه‌رێنییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار باشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كانمان، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ نه‌رێنییه‌كانه‌ له‌رووی كاریگه‌رییه‌وه‌. پێش گفتوگۆ، به‌جوانی ب...

كه‌می مه‌گنسیۆم له‌له‌شدا چی له‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات؟

Image
  ئەوکەسانەی  کەمی مەگنیسیۆمیان ھەیە چی بەسەر جەستەیان دێت؟ ‎چۆن بزانین ئەوماددەیە کەمەلەجەستەمان؟ ‎ زۆر کەس بەدەست کەمی ماددەی مەگنیسیۆمەوە دەناڵینن ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکان کە هەندێکیان مەترسیدارن. ‎لە ماڵپەڕی " webteb" بڵاو کراوەتەوە کە ئاماژە بە دیارترین نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم دەکەن، بەم شێوەیە: ‎١. لەدەستدانی ئارەزووی خواردن. ‎٢. گرژبوونی ماسولکەکان. ‎٣. هەستکردن بە ماندوێتی و لاوازی. ‎٤. لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک نەخۆشی دەروونی. ‎٥. کەمخەوی. ‎٦. پووکانەوەی ئێسک. ‎٧. بەرزی پەستانی خوێن. ‎٨. تێکچوونی لێدانی دڵ. شیلان فەرەج

وەزارەتی تەندروستی: تووشبووەکەی تای خوێنبەربوون تەندروستیی جێگیرە و گومان لە تووشبوویەکی دیکە دەکرێت

Image
    ل ە عێراق ژمارەی تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرز دەبێتەوە، لە هەرێمی كوردستانیش جگە لە تۆماركردنی تووشبوویەك،  گومان لە تووشبوونی كەسێكی دیكەش دەكرێ    سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند " دوای تۆماركردنی یەكەم تووشبوو لە كۆیە، گومان دەكەین كەسێكی دیكەش لە هەرێمی كوردستان هەڵگری پەتاكە بێت، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ئەنجامی پشكنین دەكەین." سەبارەت بەو هاووڵاتییەی لە کۆیە تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە،  د. سەرکار سورچی دەڵێت:  ئەو هاووڵاتییە سەلامەتە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە و لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاریی چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت. هەر دوو ڕۆژ لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستیی تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوونی بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، توشبووەكە پیاوێكی تەمەن 42 ساڵانە و دانیشتووی كۆیەیە. لە عێراق لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا زیاتر لە 40 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە، لەو ژمارەیەش پێنج مردن بە فە...